بەلەمەوانی سنەیی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران کرا

کانۆ سواری سنەیی لە لایەن کادیری تەکنیکی فیدراسیۆنی بەلەمەوانیەوە بانگهێشتی پازدەیەمین قۆناغی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئاوە ئارامەکانی وڵات کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پازدەیەمین قۆناغی ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئاوە ئارامەکانی بەشی پیاوانی وڵات لە دەریاچەی ئازادی بەڕێوە دەچێت.
کادیری تەکنیکی فیدراسیۆن ٩ بەلەمەوانی بانگهێشتی ئەم قۆناغەی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئاوە ئارامەکانی گەورەساڵان کرد کە شاهۆ ناسری بەلەمەوانی بەناوبانگی کوردیش لە بەشی کانۆ لە لایەن کادیری تەکنیکیەوە بانگهێشتی ئەم قۆناغە لە ئوردووەکە کرا.
شاهۆ ناسری خاوەن نیشانی زێوی یاریەکانی گوانگجۆی چین و بەشداریی لە یاریە ئاسیاییەکانی ئینچئۆنی کۆریای باشووری لە بڕوانامەکەییدا هەیە.
پازدەهەمین قۆناغی ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئاوە ئارامەکانی پیاوان ل ەڕۆژی دووشەممە ١١ ی ڕێبەندانەوە لە دەریاچەی ئازادی دەست پێدەکات و تا سەرەتاکانی ڕەشەممە دەرێژەی دەبێت.
ئەلیاس ئقلیمی سەر ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی کانۆی کانادایی ڕێنوێنی بەلەمەوانەکانی لە ئەم قۆناغەدا لە ئەستۆ دایە.

 

News Code 7917

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =