عێراق و سووریا ته‌وه‌ری گفتوگۆی ترێزامی و ئه‌ردۆغان

لە دیداری سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دوو لایەن سەبارەت بە شەڕ لە گەڵ داعش، دۆخی سووریا، قوبرس، عێراق، دانوستانەکانی ئاستانە و هەروەها پێوەندی دوو وڵات قسه‌یان کرد.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەنادۆڵۆ،ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆگای سەرۆک کۆماری بەش تەپە لە گەڵ ترێزا می سەرۆک وەزیرانی بریتانیا کە به‌ گەشتێکی فەرمی سه‌ردانی ئەنقەرە کردبوو، دیداری کرد.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە دیدار لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بریتانیا وتی: گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە، بە تایبەتی سووریا و عێراق لە پێوەندی نێوان تورکیا و بریتانیا گرینگایەتیەکی تایبەتی هەیە. ئەمانەوێت هاوکاری تورکیا لە گەڵ هێزە هاوپەیمانە نێو دوەڵەتیەکان لە چوارچێوەیەکی جیاواز دا بێت.

ئەردۆغان خوازیاری بەرز بوونەوەی ڕێژەی بازرگانی نێوان دوو لایەنەکە لە ١٥ ملیار دۆلار بۆ ٢٠ ملیار دۆلار بوو.
سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ ترێزا دەیوت: سووریا و عێراق گرینگایەتی زۆریان هەیە لە پێوەندیەکانی بریتانیا و تورکیا

ترێزاش بە ئاماژە بە کوودەتا شکست خواردووەکەی جوولای لە دەوری دمۆکراسی لە تورکیا قسەی کرد و وتی: پەرە بە پێوەندی نێوان تورکیا و بریتانیا بە قازانجی دوو لایەنەکەیە.

News Code 7886

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =