دوو ژنه‌ په‌رله‌مانتاری کوردی تورکیا ده‌ستگیر کران

هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی توركیا دوو په‌رله‌مانتاری کوردی ئه‌م وڵاته‌یان ده‌ستگیر کرد به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به‌ دۆسیه‌ی کۆماجڤاکێن کوردستان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو هودا كایا په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شاری ئه‌سته‌نبۆڵ و مه‌رال دانیش به‌شتاش په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شاری ئه‌ده‌نه له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌وه‌ ده‌ستگیر کران.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ كه‌جه‌كه‌ باڵی سیاسی په‌كه‌كه‌یه‌ له‌ توركیا و ده‌وڵه‌تی تورکیا تۆمه‌تباریان ده‌کات به‌وه‌ی كه‌ بڕیار له‌ په‌كه‌كه‌ وه‌رده‌گرن و پروپاگانده‌ بۆ په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن و به‌ زۆره‌ملێ هاوكاری دارایی له‌ بازرگانان و سه‌رمایه‌دارانی توركیا بۆ په‌كه‌كه‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌بێت ده‌ستگیربكرێن.

دوای‌ كۆتایی هاتنی‌ پڕۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ شه‌ڕ له‌نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا له‌ هاوینی‌ ساڵی‌ ۲۰۱۵، توركیا ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ كه‌جه‌كه‌.

له‌ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ ۱۷ مانگی‌ رابردوودا له‌ توركیا، هه‌شت هه‌زار و ۴۳۲ ئه‌ندامی‌ هه‌ده‌په‌ و ده‌به‌په‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستگیركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زار و ۳۶۰ كه‌سیان، هاوسه‌رۆكانی گشتی هه‌ده‌په‌و په‌رله‌مانتاران‌و هاوسه‌رۆكی شارو ناوچه‌و شارۆچكه‌كانن.

News Code 7875

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =