مێکانیزمی ئێران، تورکیا و ڕووسیا بۆ شەڕ دژی تیرۆریستەکان

بە گوێرەی بەیاننامەی کۆتایی دانوستانی ئاستانە سەبارەت بە ئاشتی سووریا، ئێران، تورکیا و ڕووسیا میکانیزمێکی سێ لایەنەیان بۆ چاودێری ئاگربڕ لە سووریا و بەرەنگاریی لەگەڵ تیرۆریزم خستەڕوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر للە تاس، نیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەمە دانوستانی فەرمی ئاستانە بۆ ئاشتی سووریا بەڕێوەچوو و لە کۆتایی دا بەیاننامەیەکیان دەرکرد.

لەو بەیاننامەیەدا کە لایەنەکان واژۆیان کردووە هاتووە؛ ئێران، تورکیا و ڕووسیا پێشوازی دەکەن لە ڕەوتی جیاکردنەوەی گرووپە بەرهەڵستکارەکانی سووریا لە تیرۆریستان و پلانێک بۆ بەرەنگاریی سێ لایەنە دژی داعش و بەرەی نوسرە دادەڕێژن.

هەروەها ئێران، تورکیا و ڕووسیا دەیانەوێت میکانیزمێکی سێ لایەنە بۆ چاودێری ئاگربر لە سووریا دابمەزرێنن.

 جەختیشیان کردووەتە سەر زەروورەتی دەستپێکردنەوەی دانوستانی سووریا بە گوێرەی بڕیارنامەی ۲۲۵۴ی ئەنجومەنی ئاسایش.

News Code 7808

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =