دانوستانی ئاشتی ئاستانە دەستی پێکرد

یەکەمین ڕۆژی دانوستانی ئاشتی ئاستانە بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکانی سەر ڕێگای کۆتایی هاتنی قەیرانی سووریا بە فەرمی لە پایتەختی قەزاقستان دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیتارتاسی ڕووسیا لە هەواڵێکی بەپەلەدا رایگەیاند جەند خولەک پێش ئیستا کۆبوونەوەی فەرمی ئاشتی سووریا لە قەزاقستان دەستی بە کار کرد.

 کۆبوونەوەی ئاستانە بە دەستپێشخەریی ڕووسیا، ئێران و تورکیا و بە نیوبژیڤانی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە پایتەختی قەزاقستان بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە لەم کۆبوونەوەیەدا نوێنەرانی دەوڵەتی دیمەشق و بەرهەڵستکارانی سووری بۆ چارەسەریی ناکۆکی و هاتنە دی ئاشتی هەوڵ بدەن.

ئەمە یەکەمجارە کە وەفدی سووری و بەرهەڵستکارانی چەکدار ڕاستەوخۆ لە میزی دانوستان دادەنیشن.

News Code 7804

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =