٢٨ گرووپی بڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرەکان تێکشکێندرا

فەرماندەی ئینتزامی ئازەربایجانی ڕۆژاوا ڕایگه‌یاند که‌ ٢٨ گرووپی بەرهەم هێنان و بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر لە ئەو پارێزگایە لەماوه‌ی ئه‌مساڵدا ده‌ستگیر بوونه‌..

بە ڕاپۆرتی ئاژاسنی هەواڵی مێهر، سەردار ناسر ئەسڵانی له‌ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٢٨  گرووپی بەرهەم هێنان و بڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرەکان تێکشکێندراوە و ٩ هەزار و ٨٠٠ قاچاخچی دەستگیر و ڕادەستی دەزگای داد کراون.

ناوبراو بە ئاماژە بە دۆزینەوە و دەست بە سەردا گرتنی ١٧.٥ تۆن مادەی هۆشبەر لە پارێزگا لە ئەمساڵدا ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٧.٥ لە هەموو جۆرە مادەی هۆشبەر بە هاوکاری پۆلیسی دژی مادەی هۆشبەری پارێزگا، هێزە ئینتیزامیەکان، فەرماندەیی سنوورداری، بەسیج، سپا و ئیدارەی ئیتلاعات لە ئاستی پارێزگا دۆزراوەتەوە و دەستی بە سەرد گیراوە.

سەردار ئەسڵانی هەروەها لە دۆزینەوەی یەک ملیۆن و ٢٢٠ هەزار ده‌نک جگەرەی دەرەکی لە شارستانی میاندوئاو هەواڵی دا و وتی: هێزە ئینتیزامیەکانی شارستانی میاندوئاو لە کاتی کۆنترۆڵی میحوەرەکانی هاتوچۆ گومانی چووە سەر ئۆتۆمۆبیلێکی جۆری وانت و ڕایگرت و لە لێکدانەوەیدا رێژەی یەک ملیۆن و ٢٢٠ هەزار نەخ جگەرەی دەرەکی قاچاخ دۆزرایەوە و دەستی بە سەردا گیرا.


 

News Code 7717

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =