دوو بەلەمەوانی سنەیی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کران

دووهەمین قەناغی ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی کانۆی کەنەدایی بە بەشداری دوو نوێنەری کوردستان دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دووهەمین ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی کانۆی کەنەدایی لاوان بە مەبەستی بەشداری لە کێبڕکێیە ئاسیاییەکانی ٢٠١٧ لە بابولسەر دەستی پێکرد.
ڕه‌شاد وەفایی و زانا ساعدی دوو بەلەمەوانی کورد لە لایەن کادیری تەکنیکی فیدراسیۆنەوە بۆ ئەم قۆناغە لە ئوردووەکە بانگهێشت کران و ڕا‌هێنانەکانی خۆیان بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ درێژەی دەدەن.
دووهەمین قۆناغی ئوردووی ئامادە کاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی کانۆی کەنەدایی لاوانی وڵات بە بەشداری ٩ بەلەمەوان تا ١٠ ی بەفرانبار درێژەی دەبێت.
 

News Code 7716

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =