تێکڵاوی ژه‌هری مار و خاڵه‌ کوانتۆمییه‌کان بۆ ده‌رمانی شێرپه‌نجه‌

گرووپێکی زانستی له‌ هێند و ڕووسیا توانیانه‌ به‌ تێکه‌ڵ کردنی ژه‌هری کوشه‌نده‌ی ماری کوبرا و خاڵه‌ کوانتۆمییه‌کان، جۆره‌ ده‌رمانێکی هیبریدی دروست بکه‌ن بۆ نه‌شته‌رگه‌ری گرێ.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی نانۆ، زانا ڕووسییه‌کان به‌ هاوکاری زانکۆی تێزپوور له‌ هێند توانیانه‌ جۆره‌ ماده‌یه‌ک دروست بکه‌ن که‌ ده‌توانێت یارمه‌تی پزشکه‌کان بدات تاکوو به‌ ئاسانی سنووری نێوان گرێیه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌کان و به‌شه‌ ته‌ندروسته‌کانی له‌ش جیا بکه‌نه‌وه‌. ئه‌م ده‌رمانه‌ تێکه‌لاوێکه‌ له‌ ژه‌هری کوشه‌نده‌ی ماری کوبرا و خاڵه‌ کوانتۆمییه‌کان.

گرنگی ئه‌م ماده‌یه‌ لێره‌ دایه‌ که‌ پزشکه‌کان به‌رده‌وام پێویستیان به‌وه‌یه‌ که‌ بتوانن به‌ وردی سنووری نێوان به‌شی ته‌ندروستی جه‌سته‌ و گرێیه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌کان بدۆزنه‌وه‌، تاکوو بتوانن به‌ ئاسانی ده‌رمانی باشی نه‌خۆشه‌که‌ بکه‌ن. ئه‌م کاره‌ پێویستی به‌ دیقه‌تی زۆر هه‌یه‌ تاکوو بتوانێت کارامه‌یی باشی هه‌بێت.

ئه‌م ماده‌ نوێیه‌ که‌ ماده‌یه‌کی هیبریدییه‌ ده‌توانێت به‌ ئاسانی ئه‌و خانانه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن شێرپه‌نجه‌که‌وه‌ به‌رهه‌م دێن، ده‌ستنیشان بکات و پزشکه‌کان به‌ ئاسانی ده‌توانن له‌ ده‌رمانه‌کان بۆ کوشتنی ئه‌و خانانه‌ که‌ڵک ببه‌ن.

ئه‌م ماده‌یه‌ له‌ ڕێگه‌ی خوێنه‌وه‌ ده‌کرێته‌ نێو له‌شی نوخۆشه‌کان و داواجار له‌ سه‌ر خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌کان جێگیر ده‌بێت و به‌ هۆی خاڵه‌ کوانتۆمییه‌کان ره‌نگی له‌یزری له‌ خۆی بڵاو ده‌کاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ به‌ ئاسانی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌کان له‌ خوێن و جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌کدا دیاری بکرێن.

زانایان ته‌نانه‌ت له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که‌ له‌ داهاتوودا ئه‌م ده‌ستکه‌وته‌ ده‌توانێت ببێته‌ هۆی ده‌رمانی زیره‌ک و ئامانجدار که‌ له‌ ئێستادا له‌ جیهانی پزشکی لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌کرێت که‌ چۆن ده‌توانن کارێک بکه‌ن که‌ ده‌رمانه‌کان که‌مترین زیانیان بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ هه‌بێت که‌ ته‌ندروستن.

News Code 7715

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =