دەستگیری و کوژرانی ۷۴ چەكداری داعش لە هه‌رێمی کوردستان

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە راگەیێندراوێكدا لەماوەی ساڵی رابردوودا دەستگیركردنی ۶۰ چەكداری داعش و کوژرانی ۱۴ چه‌کداری راگەیاند.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، بەپێی راگەیێندراوێکی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم لەماوەی ساڵی رابردوودا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، ئاسایشی شارەزوور، ئاسایشی گەرمیان و ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی۶۰ چه‌کداری تیرۆرسیتی داعش ده‌ستگیر بوونه‌.

 وەك لە راگەیێندراوەكەدا ئاماژەی پێدراوە، لەنێو دەستگیركراوەكاندا چەند چەكدارێكی فیعلی هەن و لە موسڵەوە دزەیان كردووەتە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان.

لە راگەیێندراوەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە که‌ لە ئۆپراسیۆنەكانی ناوچە شاخاوییەكانی هەڵەبجە و سەنگاو ۱۴ چەكداری داعش كوژراون.

ئاماژه‌ش دراوه‌ که‌ دوو که‌س له‌و چه‌کدارانه‌ لە دەربەندی ژاڵە - سەنگاو،  چواریان لە سەنگاو لەلایەن هێزەكانی دژەتیرۆرەوە كوژراون، چواری دیكەیان لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و ئێران لە هەڵەبجە، لە دەربەندیخانیش چوار چەكداری دیكە كوژراون.

ئاسایسی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌وان توانیویانه‌ زیاتر لە ۶۰ تیرۆرست كە رەگەزی عەرەبیشی تێدایە دەستگیر بكەن، كە پیلانیان دانابوو هێرش بكەنە سەر چەند داموو دەزگایەكی حكومی و حزبی و بازرگانی و شوێنی گشتیەكان، تا ئۆقرەیی لە هەرێم تێكبدەن.

ئاماژه‌ش دراوه‌ که‌ لە سەرەتای مانگی چواری ۲۰۱۶ دەستیان كرد بەجیاكردنەوەی چەكدارە تیرۆریستە كوردەكان بەپێی ناوچە و شوێنی نیشتەجێبوونیان هەر تیرۆریستە و لە رێگای موسڵ و حەویجەوە ڕەوانەی سنوورەكانی خۆیان كرانەوە تا بتوان باشتر مەرامەكانیان بێنەدی.

هەر سێ گەورە تیرۆریست (سەباح ساڵح رەشید ناسراو بە عەبدوڵاو ئیسماعیل محەمەد موسا ناسراو بە فاتیح كوردستانی و هەورۆ محەمەد نەسرەدین ناسراو بە ئەیوب) وەك ئەمیری سێ گروپی چەكداری دیاری كران و بریار درا رەوانەی هەرێم بكرێنەوه‌ که‌ به‌ هه‌ڵمه‌تی هێزه‌کانی ئاسایش ده‌ستگیر کران.

News Code 7650

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =