شه‌ڕه‌که‌ بۆکس له‌ پارلمانی تورکیا

ناسەی هەواڵ: 3875019 -
مێدیاکانی تورکیا ڕایانگه‌یاند که‌ به‌ هۆی ئه‌ردۆغانه‌وه‌ شه‌ڕه‌ بۆکسێکی سه‌خت له‌ پارلمانی ئه‌م وڵاته‌دا ڕووی دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ حوڕیه‌ت، نوێنه‌ره‌کنای پارلمانی تورکیا له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردووی خۆیان که‌وتنه‌ شه‌ڕه‌ بۆکێسن له‌گه‌ڵ یه‌کتر.

ئه‌م شه‌ڕه‌ به‌ هۆی هه‌موار کردنه‌وه‌ی یاسای ژماره‌ ۱۸ی تورکیاوه‌ ڕووی دا. ئه‌م یاسایه‌ گه‌ر هه‌موار بکرێته‌وه‌ هه‌موو کار و باره‌کانی تورکیا ده‌چێته‌ ژێر ده‌ستی سه‌رۆک کۆماری تورکیا که‌ له‌ ئێستادا ئه‌ردۆغانه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، نوێنه‌ره‌کانی پارتی داد و گه‌شه‌ که‌ زیاترین ده‌سه‌ڵاتیان له‌ ده‌سته‌، له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌م وڵاته‌، واتا پارتی جه‌هه‌په‌ی کۆماری خواز له‌ یه‌کتر تێک گیران و شه‌ڕێکی سه‌خت له‌ نێوانیاندا دروست بوو. 

نوێنه‌ری کۆماری خوازه‌کان له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ی که‌ پارلمانتاره‌کانی ئه‌که‌په‌ ویستوویانه‌ به‌ نه‌هێنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ڕێوه‌ ببه‌ن شه‌ڕه‌ قسه‌یان ساز کرد و ئه‌مه‌ش دواجار بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ به‌ سه‌ختی به‌ بۆکسێن له‌ یه‌کتر بده‌ن.

هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ تاکوو ئێسته‌ ته‌نیا ۳ له‌ سه‌ر چواری پڕۆژه‌ یاساکه‌ هه‌موار کراوه‌ته‌وه‌ و بڕیار وایه‌ که‌ ئه‌و به‌شه‌شی که‌ ماوه‌ته‌وه‌ له‌ ڕۆژی ۱۲ی ژانڤییه‌ ئه‌نجام ببێت.

پڕۆژه‌ پێشنیار کراوه‌که‌ی ئاکه‌په‌ ۱۸ خاڵ له‌ خۆی ده‌گرێت که‌ گه‌ر هه‌ر هه‌موویان په‌سه‌ند بکرێت تورکیا به‌ یه‌کجاره‌کی له‌ سیستمی سه‌رۆک وه‌زیرانی و رلەمانیەوە دەبێتە سەرۆک کۆماری

ناردنی بۆچوون

2 + 4 =