ئەگەری هەیە ئێران گەمارۆوە سەربازییەکانی پێشێل کردبێت

ئەمینداری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان لەدوایین ڕاپۆرتی بۆ ئەنجومەنی ئاسایش ، پاگەندە دەکات کە ئێران بە دانی چەک بە حزبوڵڵای لوبنان، ئەگەری هەیە گەمارۆوە سەربازیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێل کردبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بان کی مۆن ئەمینداری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی نهێنی کە داویەتیە ڕۆیتێرز، پاگەندەی کرد کە ئەگەری هەیە ئێران بە دانی چەک و مووشەک بە حزبوڵڵای لوبنان، گەمارۆوە سەربازیەکانی پێشێل کردبێت.
دووهەمین ڕاپۆرتی دوو ساڵانەی نەتەوە یەگرتووەکان کە بڕیاوە ١٨ی ئەم مانگەی زایینی (ژانویە ی ٢٠١٧) لە ئەنجومەنی ئاسایش لێک بدرێتەوە، ئەو تۆمەتەش تاوتوێ دەکرێت کە لە لایەن فەڕەنسەوە دراوەتە پاڵی ئێران لە سەر ئەوەی کە باری چەک و تەقەمنی دەس بەسەر دا گیراوی مارسی ٢٠١٦ لە ئۆقیانووسی هێند، هی ئێران بووە و ئەگەری بووە کە بۆ سوومالی یا یەمەن نێردرابێت.
شیاوی باسە کە زۆربەی گەمارۆوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دوابەدوای بەرجام وەلا نراون بەڵام گەمارۆوە سەربازیەکان و ئەو سنوورانەی کە لە بواری تەکنیکیەوەلە ڕیزی ڕێککەوتنی ناڤۆکیدا نین، هەروا لە سەر جێی خۆیەتی.
جیا لە ئەمەش، بان کی مۆن لە دوایین ڕاپۆرتیدا بە گێڕانەەو لە سەید حەسەن نەسروڵڵا بەرپرسی گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە سەر ئەوەی کە بوودجەی حزبوڵڵا، چەک و تەقەمەنی و مووشکەکەکانی لە لایەن ئێرانەوە دابین دەکرێت، ئاماژەی دراوەتە سەر.
بان لەم بارەیەوە وتی: زۆر نیگەرانین کە ئەو قسانە کە نیشانەی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ حزبوڵڵایە، لە گەڵ بڕیارنامەی شوورای ئەمنیەت دا دژایەتی هەبێت.

 

News Code 7536

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =