یه‌ڵدرم: ئه‌منیه‌تی تورکیا و عێراق پێکه‌وه‌ گرێدراوه‌

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سوپای تورکیا به‌رده‌وامه‌ له‌ داگیرکاری عێراق، یه‌ڵدرم ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌منیه‌تی تورکیا و عێراق پێکه‌وه‌ گرێدراوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، بینالی یه‌ڵدرم، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا دوای کۆتایی هێنان به‌ سه‌فه‌ره‌کی بۆ عێراق له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا جه‌ختی کرد: ئه‌منیه‌تی تورکیا و عێراق پێکه‌وه‌ گرێدراوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م قسانه‌ له‌ حاڵێکدا باسی لێده‌کرێت که‌ تورکیا به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشێلکاری سه‌روه‌ری خاکی عێراق، هه‌روه‌ها سوپای ئه‌م وڵاته‌ بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی چه‌ندین قه‌یرانی جۆراجۆر له‌ ناوچه‌که‌دا.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا ڕێککه‌وتنمان کردووه‌ که‌ سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریسم چالاکی زیاترمان ببێت.

سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا هه‌روه‌ها زیادی کرد: ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی عێراق و پێشمه‌رگه‌ نه‌توانن په‌که‌که‌ له‌ناو ببه‌ن، تورکیا خۆی ده‌ست به‌ کار ده‌بێت. ئێمه‌ به‌ ڕوونی باسی ئه‌م بابه‌ته‌مان کردووه‌ و به‌ به‌رپرسانی عێراقمان ڕاگه‌یاندووه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ئیلدریم له‌ میانه‌ی چه‌ند ڕۆژی پێشوو به‌ سه‌ردانێک گه‌یشته‌ عێراق و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسانی به‌غدا و هه‌ولێر چه‌ند دیداریکی ئه‌نجام دا.

ئه‌گه‌رچی حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕایگه‌یاند که‌ سه‌باره‌ت به‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی تورکیا ڕێککه‌وتن ئه‌نجام بووه‌، به‌ڵام یه‌لدریم له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ڕایگه‌یاند ته‌نیا کاتێک سوپای تورکیا له‌ عێراق ده‌کشێته‌وه‌ که‌ دۆخی موسڵ جێگیر و سه‌قامگیر ببێته‌وه‌.

News Code 7531

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =