سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا سه‌ردانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كات

بینالی‌ یڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا به‌سه‌ردانێكی‌ فه‌رمی‌ دێته‌ به‌غدا و دواتریش سه‌ردانی هه‌ولێریش ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵی، بڕیاره‌ ڕۆژی‌ پێنچشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو بیناڵی‌ یڵدرم سه‌ردانی‌ شاری‌ به‌غدا بكات و ڕۆژانی‌ ۵ و۶ ی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌ عێراق بمێنێته‌وه.

سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ توركیا ڕایگه‌یاند که‌ بینالی یڵدرم دوای‌ به‌غدا سه‌ردانی‌ شاری‌ هه‌ولێر ده‌كات.

سه‌ردانه‌كه‌ی‌ یڵدرم دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌چه‌ند رۆژی‌ ڕابردوودا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی‌ توركیا په‌یوه‌ندی‌ به‌ عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراقه‌وه‌ كرد و جه‌ختیان له‌ به‌رده‌وامی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه.

هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا باس له‌سه‌ردانه‌كه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا كراوه‌ بۆ عێراق و ئه‌ردۆغان و عه‌بادی‌ ئه‌و سه‌ردانه‌یان به‌هه‌نگاوێكی‌ گرنگ وه‌سفكردووه‌ بۆ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان وڵاته‌كانیان.

ئه‌م سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا بۆ عێراق دوای‌ ئه‌وه‌دێت كه‌ به‌هۆی‌ جێگیركردنی‌ هێزێكی‌ سوپای‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ سه‌ربازگه‌یه‌كی‌ باشیك، په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ ئاڵۆزییان تێكه‌وت و چه‌ندین جار به‌رپرسانی‌ هه‌ردوو وڵات لێدوانی تووندییان دژی‌ به‌یه‌كتر به‌كارهێنا.

News Code 7423

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =