ئەگەری ڕاکێشانی بۆری نەوتی سلێمانی بۆ ئێران

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە وەزیری نەوتی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا چەندین بابەت لەوانە فرۆشتنی گازی ئێران به‌ عێراق و بازرگانی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڕیارە هەفتەی داهاتوو بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق  و هەرێمیش کۆببێتەوە.

دروستكردنی بۆرییه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ بۆ  ئێران یەکێک لەو بابەتانەیە کە بڕیارە زەنگەنە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم باسی دەکات.

لەمبارەوە خەندان نووسی: "له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا هه‌ردولا تاوتوێی دروستكردنی بۆرییه‌كی نه‌وت له‌نێوان پاڵاوگه‌ی ئا‌بادانی ئێران و شاری به‌سره‌ی به‌ نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌ندی باشووری عیراقدا ده‌كه‌ن تا نه‌وتی ئه‌و پارێزگایه‌ بۆ  پاڵاوگه‌كه‌ بگوازێته‌وه‌ و دوای پاڵاوتن به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان بۆ عێراق بنێردرێته‌وه. "

News Code 7406

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =