ئەمریکای باشوور زۆرترین هەورە تریشقەی بەر دەکەوێت

ئەمریکای باشوور، ئەفریقا و ئاسیا لەو شوێنانەن کە زیاترین هەورە تریشقەیان بەر دەکەوێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میرور، زانیارییە کۆ کراوەکان لە سەتەلایتەکانی کۆنترۆڵی بارینەکانی ناوچەی ئێستوایی لە نێوان ساڵانی ١٩٩٧ تا ٢٠١٥ ی زایینی نیشان دەدات ئەفریقا و ئەمریکای باشوور لە گەڵ ناوچەگەلێک لە ئەمریکای ناوەندی، دەریای کارائیب و ئاسیا زۆرترین هەورە تریشقەیان بەر دەکەوێت.

پڕوفسۆر ڕیچل ئالبرشت، کەشناسی زانکۆی سائۆپائۆلۆ لە گەڵ هاوکارانی ئەو لێکۆڵینەوەیەیان ئەنجام داوە و بە لێکدانەوەی گوشار و فرکانسی دووپات کردنەوەی ئەو ڕووداوە سروشتیە توانیان ئەو ناوچانە بناسن کە زیاترین هەورە تریشقەیان بەر دەکەوێت.

ئەو دەڵێت: ناوچەیەک کە زیاترین هەورە تریشقەی تێدا ڕوودەدات گۆلی ماراکایبوایە. ئەوێ گۆلێکی ئستوایی لە نێو دۆڵێکە کە کوێستان دەوری گرتووە. لە ناو ڕۆژدا زەوی دەوروبەری گۆلەکە و کێوەکان خێراتر گەرم دەبن. لە لایەکی تریشەوە بایەک لە گۆلەکەوە بەرەو کێوەکانی دەوروبەری هەڵدەکات جۆرێک گەردەلوولان لە ناوچەکە دروست دەکات. لە شەویشدا زەوی و کێوەکان خێراتر لە دۆڵەکە و گۆلەکە فێنک دەبێتەوە و با لە کێوەکانەوە بەرەو دۆڵەکە هەڵدەکات. ئەم ڕووداوە لە ٣٠٠ ڕۆژ لە ساڵدا ڕوو دەدات هەر بەم بۆنەشەوە بەستێنێک بۆ هەڵکردنی با توندەکان دروست دەبێت.

 بە پێی ئەو لێکۆڵینەوەیە ئەو شوێنانە کە زیاترین هەورە تریشقەیان تێدا ڕوو دەدات بریتین لە:

گۆلی ماراکایبۆ لە ڤێنۆزۆیلا، ئەمریکلای باشوور، ساڵانە ٢٣٢ هەورە تریشقە

کابارا لە کۆماری کۆنگۆ لە ئەفریقا، ساڵانە ٢٠٤ هەورە تریشقە

کامپن لە کۆماری کۆنگۆ لە ئەفریقا، ساڵانە ١٧٦ هەورە تریشقە

کاکرس لە کۆلۆمبیا لە ئەمریکای باشوور، ساڵانە ١٧٢ هەورە تریشقە

سیک لە کۆماری کۆنگۆ لە ئەفریقا، ساڵانە ١٤٣.٢ هەورە تریشقە

داگار لە پاکستان لە ئاسیا، ساڵانە ١٤٣.١ هەورە تریشقە

ئێڵ تارە لە کۆلۆمبیا، ئەمریکای باشوور، ساڵانە ١٣٨ هەورە تریشقە

بۆتمبۆ، کۆماری کۆنگۆ، ئەفریقا، ساڵانە ١٢٩.٥ هەورە تریشقە

بوئندە کۆماری کۆنگۆ، ئەفریقا، ١٢٧ هەورە تریشقە

News Code 7404

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =