هەڵبژاردنی باڵوێزی نوێی ئێران لە سووریا

هەڵبژاردنی باڵوێزی ئێران لە سووریا لە لایەن وەزیری دەرەوەوە ئەنجام درا و رای سەرۆک کۆماریش لەم بارەیەوە پرسرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەواد تورک ئابادی وەکوو باڵوێزی نوێی ئێران لە سووریا هەڵبژێردرا.

دەگوترێت تورک ئابادی لە لایەن موحەمەد جەواد زەریفەوە بە حەسەن ڕۆحانی ناسێندرا و دواتر لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە پەسەند کرا.

تورک ئابادی لە گوڵانی ٨٩ تاکوو خاکەلێوەی ٩٣ باڵوێزی ئێران لە سوودان بوو، باڵوێزی ئێران لە بەحرەین و نیجیریا و کارداری کۆماری ئیسلامی لەکوەیت لە بەرپرسایەتیەکانی تری بووە. سەرۆکی

ئیدارەی یەکەمی باکوور و ڕۆژاوای ئەفریقا لە بەرپرسایەتیەکانی تری تورک ئابادی لە نێو دەزگای دیپلۆماسیە.

باڵوێزی هەستیاری ئێران لە دیمەشق لە ڕەزبەرەوە و بە کۆتایی هاتنی ٥ ساڵی کاری موحەمەد رەئووف شیبانی، کاردار ئیدارەی دەکات، پرسێک کە بە هۆی هەستیار بوونی سووریا و بە تایبەتی لە ئەم قۆناغەدا کە ڕەوتی سیاسی بۆ چارەسەری قەیران خێرا بووەتەوە، لە گەڵ کاردانەوەی نەرێنی زۆربەی کارناس و بەرپرسان ڕووبەڕوو بووەتەوە.

 

News Code 7365

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =