ئاو له‌ فۆرمێکی دیکه‌شدا دۆزرایه‌وه‌

گرووپێک له‌ زاناکان له‌ دوایین لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆیان تێگه‌یشتن که‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆر ئاو له‌ دوو فۆرمی دیکه‌ی ماده‌ییشدا بوونی هه‌بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڤۆرچ، لێکۆڵینه‌وه‌کانی گرووپێکی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ ناوی "ژورناڵی نێونه‌ته‌وه‌یی نانۆتێکنۆلۆژیا" نیشانی ده‌دات که‌ چه‌ند حاڵه‌تێکی فیزیکی ئاو له‌ نێوان گه‌رمای ۵۰ بۆ ۶۰ پله‌ی سانتیگراد له‌ گۆڕان دایه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که‌ فۆرمی دووهه‌می شتی ئاوه‌کی بوونی هه‌بێت، ده‌نگۆیه‌کی یه‌کجار زۆری له‌ کۆڕه‌ زانستییه‌کاندا دروست کردووه‌. فۆرمه‌کانی ئاو به‌ ناوی "فاز"ه‌وه‌ ده‌ناسرێن و له‌م نێوانه‌دا کاریگه‌ری زۆریان به‌ سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌تۆم و مولوکول-ه‌وه‌ هه‌یه‌.

به‌ گشتی ئه‌و سیستمه‌ی که‌ له‌ مولوکوله‌کان دروست بووه‌، ده‌توانێت به‌ پێی وزه‌ له‌ فۆرمی زۆر جیاوازدا ده‌ر بکه‌وێت.

له‌ پله‌ی گه‌رمای باڵا مولوکوله‌کان تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ ده‌بن و ئازادانه‌ تر هات و چوو ده‌که‌ن. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ له‌ گه‌رمای خوار و ساردا که‌متر گه‌ڕیان ده‌که‌ن و فۆڕمێکی دیاریکراویان هه‌یه‌ و به‌م فۆرمه‌ ده‌ڵێن به‌ستن، که‌ به‌ جامد ناسراوه‌.

له‌م دواییه‌ زنایان تێگه‌یشتوون که‌ ئاو له‌ پله‌ی ۵۰ سانتیگراد به‌ره‌وژوور فۆرمی دیکه‌شی ڕه‌نگه‌ هه‌بێت. ئه‌مه‌ش گه‌ر به‌ ره‌سمی بسه‌ڵمێت ده‌توانێت کارامه‌یی زانستی زۆری بۆ پیشه‌کان به‌ تایبه‌ت که‌رتی بایۆلۆژی هه‌بێت.

News Code 7252

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =