وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌می په‌نابه‌ران ۹۰ که‌سی کرده‌ قوربانی

سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌ به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێکی هه‌ڵگری په‌نابه‌ران له‌ رۆخه‌کانی ئیتالیا ۹۰ که‌س کوژران و بێ سه‌روشوێن بوون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ئه‌سۆشێتێدپرێس، به‌ هۆی وه‌رگه‌رانی دوو به‌له‌می هه‌ڵگری په‌نابه‌ران له‌ ڕۆخه‌کانی ئیتالیا ۹۰ که‌س خنکان و بێ سه‌روشوێن بوون و به‌مه‌ش  ئاماری قوربانیانی کۆچبه‌ر له‌ ئاوه‌کانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست‌ له‌ ئه‌م ساڵ گه‌یشته‌ ۵ هه‌زار که‌س.

جۆئێل مین مه‌ن، وته‌بێژی ڕێکخراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کۆچبه‌ریی، وتی: به‌ پێی وته‌ی ۶۳ ڕزگاربووی ئه‌م ڕووداوه، ژماره‌ی موسافیرانی ئه‌م به‌له‌مه‌ ۱۲۰ بۆ ۱۴۰ که‌س بووه.

 هاوکات له‌ رووداوێکی هاوشێوه‌دا ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ ۴۰ که‌سی دیکه‌ له‌ به‌له‌مێکدا له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست گیانیان له‌ ده‌ستدا.

له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر له‌ ۳۲۰ هه‌زار به‌له‌می هه‌ڵگری په‌نابه‌ران خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ ڕۆخه‌کانی ئیتالیا و به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوی رێکخراوه‌ی کۆچ و کۆچبه‌ریی جیهان، نیزیک به‌  هه‌فت هه‌زار که‌س له‌م سه‌فه‌ره‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ ئه‌ورووپا خنکاون.

News Code 7218

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =