ئۆسکار فیلمێکی ئێرانی بۆ به‌شی کێبه‌رکێ هه‌ڵبژراد

ئه‌نیستیتۆی ئۆسکار ڕایگه‌یاند که‌ به‌ربژاره‌کانی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسکاری ۲۰۱۷ی هه‌ڵبژاردووه‌ که‌ بریتین له‌ ۳۳۶ فیلم.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ هالیڤوود ڕیپۆرتر، ئه‌نیستیتۆی ئۆسکار ناوی ۳۳۶ فیلمی ڕاگه‌یاند که‌ له‌ ساڵی ۲۰۱۶ نمایش دراون، ئه‌م ۳۳۶ فیلمه‌ بۆ خه‌ڵاته‌کانی ئۆسکاری ساڵی ۲۰۱۷ کێبه‌رکێ ده‌که‌ن و دواجار براوه‌کانی ساڵی ۲۰۱۷ له‌ ناو ئه‌م فیلمانه‌دا هه‌ڵده‌بژێردرێن.

خه‌ڵاتی ئۆسکاری ۲۰۱۷، ڕۆژی ۲۴ی ژانڤییه‌ ئاشکرا ده‌کرێت، ساڵی پێشوو ۳۰۵ فیلم بۆ کێبه‌رکێ کردن هه‌ڵبژێردرا بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی به‌شدار بووه‌کان به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

له‌ ستاندارده‌کانی ئۆسکار به‌ فیلمێک، فیلمی درێژ ده‌وترێت که‌ زیاتر له‌ ۴۰ خوله‌ک بێت و به‌ شێوه‌ی ۳۵ میلمیتری یان ۷۰ ملیمتری و به‌ کوایڵێتی دیجیتاڵه‌وه‌ دروست کرابێت.

له‌ نێو خشته‌ی ئۆسکاری ساڵی ۲۰۱۷ ناوی فیلمی "فرۆشیار"یش هه‌یه‌ له‌ له‌ لایه‌ن ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی، ده‌رهێنه‌ری ئێرانیه‌وه‌ دروست کراوه‌.

فرۆشیار پێشترین ناوی له‌ لیستی به‌ربژاره‌کانی فیلمه‌ بیانییه‌کان بۆ ئۆسکاردا نووسرابوو.

News Code 7212

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =