ده‌وڵه‌تی سووریا نابێ لە هیچ ڕێککەوتنێکدا پشت گوێ بخرێت

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران وتی: لایه‌نی سه‌رکی هه‌موو دانوستان و ڕێککه‌وتنه‌کان ده‌وڵه‌تی سووریایه‌ و که‌سی دیکه‌ ناتوانێت له‌ جێگه‌ی دوڵه‌ت و خه‌ڵکی سووریا بڕیار بدات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژاسنی مێهر، نوێنه‌ری باڵای ڕێبه‌ری ئێران و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئێران له‌ کۆنفڕانسیکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: ئازاد کردنی حه‌ڵه‌ب ده‌ست که‌وێکی گه‌وره‌ی سه‌ربازی بۆ ده‌میشقه‌ و ئێمه‌ پشتیوانی لێ ده‌که‌ین.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ بڕیارنامه‌ی ۲۳۲۸ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وتی: ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌ هه‌وڵدانێکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانی سه‌ربازی له‌ ژێر ناوی چاودێڕی مافی مرۆڤ ڕه‌وانه‌ی حه‌ڵه‌ب بکرێن. له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا هیچ گرنگییه‌ک به‌ پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی ده‌میشق نه‌دراوه.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ ڕووسیا وتی: ڕووسیا هاوپه‌یمانی ئێمه‌یه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریسته‌کان و هه‌ر دوو ولات به‌ ته‌واوی پشتیوانی له‌ ده‌وڵه‌تی یاسایی سووریا ده‌که‌ن. هه‌وڵی زۆر دراوه‌ تاکوو هاوکارییه‌کانی نێوان ئێران و ڕووسیا خراپ بکرێت، به‌ڵام ئاساتی هۆشیاری ڕێبه‌رانی هه‌ر دوو وڵات له‌سه‌ره‌وه‌یه‌ و ئه‌م هه‌وڵانه‌ کاریگه‌ری نه‌بووه.

شه‌مخانی سه‌باره‌ت به‌ ڕێپوانی دژ به‌ ئێران له‌ تورکیا و تیرۆر کردنی باڵوێزی ڕووسیا وتی: ئێران له‌ دوای هاوکاری ناوچه‌ییه‌ و پێشوازی له‌م نزیک بووه‌وانه‌ ده‌کات، به‌ڵام بوونی بڕێک گومانی جدیی له‌ هه‌ڵس و که‌وتی بڕێک وڵات پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی ئه‌وانه‌ و ئه‌مانه‌ش ئاسته‌نگ بۆ هاوکارییه‌کان دروست ده‌کات.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان ڕووسیا و ئێران و تورکیا وتی: ئه‌م هاوکاریانه‌ ده‌توانێت ڕێگه‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سووریا بکاته‌وه، به‌ڵام نابێت کۆبوونه‌وه‌کان له‌ لایه‌ن ئه‌وانی دیکه‌وه‌ وه‌ک کات کوشتن به‌کار بێت تاکوو دیسان هێزه‌ دژبه‌ره‌کان له‌ سووریا ڕێکبخاته‌وه‌ و بچێته‌وه‌ سه‌ر هه‌مان ڕێچکه‌ی سیاسه‌تی پێشوو.

ئه‌و له‌ کۆتاییدا جه‌ختی کرد: دوای ۶ ساڵ له‌ شه‌ڕی ناوخۆیی هه‌موو جیهان به‌م ده‌رنجامه‌ گه‌یشتووه‌ که‌ لایه‌نی سه‌رکی هه‌موو دانوستان و ڕێککه‌وتنه‌کان ده‌وڵه‌تی سووریایه‌ و که‌سی دیکه‌ ناتوانێت له‌ جێگه‌ی دوڵه‌ت و خه‌ڵکی سووریا بڕیار بدات.

News Code 7176

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =