رێگای باب – حەڵەب کۆنتڕۆڵ کرا

سوپای تورکیا ڕایگەیاند کە ڕێگای باب بۆ حەڵەب لە لایەن میلیشیاکانی سەر بە دەوڵەتی ئەنقەرە کۆنتڕۆڵ کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتەرز، بە پێێ ڕاگەیێندراوی سوپای تورکیا، ئەو میلیشیایانەی کە لە لایەن ئەو وڵاتەوە پاڵپشتی دەکرێن ڕێگای باب بۆ حەڵەبیان کۆنتڕۆڵ کرد.
کۆنترۆڵی ئەو ڕێگایە لە لایەن میلیشیاکانەوە بە پاڵپشتیی سوپای تورکیا ئەنجام دراوە.

تورکیا لە ٢٤ ی ئۆگۆستەوە ئۆپراسیۆنی ناسراو بە قەڵغانی فرات لە باکووری سووریا و باکووری حەڵەب دەست پێکرد و لە سەرەتاوە توانی دەیان گوند کۆنترۆڵ بکات تا ئەوەئ کە لە ١٣ ی ئەم مانگەی زایینیدا گەیشتە شاری ستراتیژی باب لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەڵەب.

تورکیا چەندین جار رایگەیاندووە کە ئەیەوێ شاری باب کۆنترۆڵ بکات. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕێکەوتی ٨ ی سێپتەمبەر ڕایگەیاندبوو کە ئامانجی دوایی ئۆپراسیۆنی هێزە تورکیاییەکان، شاری باب و ئامانجی دووهەمیشی شاری منبەجە.
 

News Code 7175

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =