لێبوردنی گشتی بۆ سه‌دان چه‌کداری سووریا ده‌رکرا

به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریا فه‌رمانی به‌خشینی گشتی بۆ سه‌دان چه‌کداری به‌رهه‌ڵستکاری ده‌وڵه‌ت ده‌کرد.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی عاله‌م، به‌ فه‌رمانی به‌سار ئه‌سه‌د سه‌دان چه‌کداری سووری به‌خشران.

ئه‌م لێبوردنه‌ گشتیه‌ چه‌کدارانی شارۆچکه‌کانی زاکیه‌ و ده‌یرولخه‌بیه‌ی گرته‌وه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌کیان داناوه.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ سه‌رۆک کۆماری سووریا له‌ فه‌رمانێکدا ڕایگه‌یاندبوو که‌ هه‌ر چه‌کدارێک چه‌که‌که‌ی خۆی راده‌ستی هێزه‌کانی سوپای سووریا بکات، لێبوردنی گشتی ده‌یگرێته‌وه.

News Code 7095

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =