سەردار قاسم سڵێمانی  لە تەندروستی تەواودایە

بەرپرسی پەیوەندییە گشتیەکانی سوپای پاسداران شۆرشی ئیسلامی ئێران هەواڵ و دەنگۆوە بڵاوکراوەکان سەبارەت بە برینداربوونی حاجی قاسم سڵێمانی،فەرماندەی سوپای قدسی ڕەتکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سوپا نیووز،دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکان لە هەندێ دەزگای ڕاگەیاندن لەبارەی برینداربوونی سەردار سەرلەشکەر قاسم سڵێمانی لە سووریا،سەردار ڕەمەزان شەریف بە وەدرۆخستنەوەی ئەم پاگەندەیە، وتی: سەردار سڵێمانی لە تەندروستی تەواودایە و سەرقاڵە بە یارمەتی دانی بەرخۆدانی ئیسلامی و ستراتێژی ئازادیی قودسی شەریف.

 وتیشی: سەردار سڵێمانی لە تەندروستی تەواودایە و بەهێز و تواناوە یارمەتی بەرخۆدانی ئیسلامی سووریا و عێراق دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تیرۆریستە تەکفیرییەکان و دەنگۆی برینداربوونیان دوورە لەڕاستی و درۆیەکە لە پێناو کاریگەریی دانان لەسەر ڕای گشتی و بەرەی بەرخۆدانی ئیسلامی.

News Code 706

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =