نابێ متمانە بە ئەمریکا بکرێت

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: ئەمریکییەکان هەموو کات دژی بەهێزی و دەسەڵاتی وڵاتانی ئیسلامی لەوانە عێراقن و هیچ کات نابێ فریوی بزەی ئەوان بخۆن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری، ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ یەکشەمە لەدیدار لەگەڵ عەمار حەکیم سەرۆکی ئیتیلافی نیشتیمانی شیعەکانی عێراق و ئەندامانی سەرەکی ئەم ئیتیلافە جەختیان کردەسەر زەروورەتی پاراستن و بەهێزکردنەوەی بنەماکانی ئەم یەکگرتووییە و کردنەوەی باوەشی ئاوەڵا بۆ هەموو ڕەوت و ئیتنیک و مەزەبە جیاوازەکانی عێراق.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی یەکێک لە ئەرکە گرینگەکانی تەحالوفی نیشتیمانی عێراقی بە پێشتیوانی لە دەوڵەتە یاساییەکانی عێراق ناوبرد  و بە ئاماژە بە هاوکاری دەوڵەتی عەبادی لەگەڵ حەشدی شەعبی جەختیان کرد کە حەشدی شەعبی یان هێزی جەماوەری سەروەتێکی گەورەیە بۆ ئەمڕۆ و داهاتووی عێراق و دەبێ پشتیوانی بکرێت و بەهێزتر ببێتەوە.

ڕێبەری باڵای ئێران ئاماژەشیان دایە پرسی پێشکەوتن و دەسەڵاتی عێراق و وتیان: دوژمنانی عێراق و لەوانە ئەمریکاییەکان زۆربەی زانایانی ئەم وڵاتەیان تیرۆر کردووە و هەر بۆیە پێویستە زانکۆکان ئاوری زیاتریان لێبدرێتەوە وگرینگیان پێ بدرێت.

 ڕێبەری بالای شۆڕشی ئیسلامی ڕاسپاردەیەکی گرینگی بە ئیتیلافی شیعەکانی عێراق دا کە متمانە بە ئەمریکا نەکەن.

ڕاشیانگەیاند کە  ئەمریکا بە پێچەوانەی پاگەندەکانی هیچ کات بەدوای ئەوەوە نییە کە تیرۆریستان ڕیشەکێش بکات بەڵکوو لە هەوڵ دایە بەشێکیان بهێڵێتەوە بۆ مەبەستەکانی داهاتووی.

News Code 6978

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =