دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ ۱۹۵  کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا ڕایگه‌یاند ژماره‌ی قوربانیانی دوو ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی شه‌وی ڕابردووی شاری ئه‌سته‌نبۆڵ بۆ ۱۹۵ که‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ ۲۹ کوژراو و ۱۶۶ برینداری بووه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ ژماره‌ی کوژراوان به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌وه‌ زیاتریش بێته‌وه.

شه‌وی‌ رابردوو تۆتۆمبیلێكی‌ بۆمبڕێژكراو له‌نزیك یاریگای‌ بیشكتاش روویدا و ئۆتۆمبێلێكی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی‌ كرده‌ ئامانج و ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش له‌ لایه‌ن تیرۆریستێکی خۆکوژێکه‌وه‌ له‌ ناو پارکی مه‌چکای نێزیک ئه‌و یاریگا ئه‌نجام بووه.

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زیری ناوخۆی تورکیا هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ هاوپه‌یوه‌ند به‌م دوو کرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌ تا ئێستا ۱۰ که‌سیان ده‌ستگیر کردووه.

News Code 6964

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =