شه‌و و ڕۆژ له‌ داهاتوودا ده‌بێته‌ ۲۵ کاتژمێر

به‌راورد کردنی ۳ هه‌زار ساڵه‌ی ڕووداوه‌ گه‌ردوونییه‌کان نیشانی ده‌دات که‌ خاو بوونه‌وه‌ی گه‌ڕیانی زه‌وی بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ شه‌و و ڕۆژه‌کان درێژتر بێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ گارده‌ین، هه‌ساره‌ ناسان مێژووی سێ هه‌زار ساڵی ڕابردووی ژیانی زه‌ویان لێکداوه‌ته‌وه‌ و له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆیان تێگه‌یشتوون که‌ گه‌ڕایانی هه‌ساره‌ی زه‌وی به‌ هۆی کاته‌وه‌ خاو بووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ شه‌و و ڕۆژه‌کان درێژتر ببێته‌وه‌.

هه‌ڵبه‌ت درێژ بوونه‌وه‌ی شه‌و و ڕۆژ به‌ په‌له‌ ئه‌نجام نابێت و دوو ملیۆن ساڵ کاتی پێویسته‌ تاکوو شه‌و و ڕۆژ له‌ ۲۴ کاتژمێره‌وه‌ ببێته‌ ۲۵ کاتژمێر. 

زانایانی زانکۆی دۆرهامی بریتانیا بابه‌ته‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به‌ کسوف و ڕووداوه‌ ئاسمانییه‌کانیان له‌ ساڵی ۷۲۰ی به‌ر له‌ زاینییه‌وه‌ تاکوو ۲۰۱۵ی زاینی لێکداوه‌ته‌وه‌. کۆنترین ڕووداوی گه‌ردوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ له‌وحه‌ بابلییه‌کان. هه‌روه‌ها له‌م لێکۆڵینه‌وه‌دا ده‌قه‌ کۆنه‌ یۆنانی، چینی، ئه‌ورووپایی و وڵاتانی ڕۆژهه‌لاتی ناڤینیش به‌ وردی خوێندنه‌وه‌یان بۆ کراوه‌.

زانایان هه‌ر هه‌موو زانیارییه‌کانی ۱۷۳۵ ساڵی ڕابردوویان سه‌باره‌ت به‌ کات کۆ کردووه‌ته‌وه‌ دواجار به‌ یارمه‌تی کامپیوتره‌کان تێگه‌یشتووین که‌ کات له‌ شه‌و و ڕۆژه‌کاندا به‌رده‌وام لا حاڵی دێژ بوونه‌وه‌ بووه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ هۆی خاو بوونه‌وه‌ی گه‌ڕیانی زه‌وی به‌ ده‌وری خۆیدا ڕوویداوه‌. 

شایانی باسه‌، ته‌نیا شتێک تاکوو ئێسته‌ دۆزراوه‌ته‌ و بووه‌ته‌ هۆی خاو بوونه‌وه‌ی گه‌ڕیانی زه‌وی، کاریگه‌ری جه‌زر و مه‌دی مانگ به‌ سه‌ر زه‌ویدا بووه‌. هه‌روه‌ها زانایان لایان وایه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ سه‌رده‌می سه‌هۆڵانیش کاریگه‌ری به‌ سه‌ر خاو بوونه‌وه‌ی گه‌ڕیانی زه‌ویدا هه‌بووبێت.

News Code 6926

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =