ڕێککەوتننامەی نەوتی و گازی ئێران- ئینگلیز واژۆ کرا

کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی ئێران و شێلی ئینگلیز دوێنێ ڕێککەوتننامەیێکیان بە مەبەستی پەرەی سێ مەیدانی نەوتی و گازی واژۆ کرد.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ڕێککەوتننامەی پەرەی سێ مەیدانی نەوتی و گازی یاداوەران، ئازادگانی باشووری و کیش دوانیوەڕۆی دوێنێ لە نێوان کۆمپانیای نەوتی ئێران و کۆمپانیای شێلی ئینگلیز واژۆ کرا.

لە ڕێوڕەسمی واژۆی ئەم ڕێککەوتننامە عەلی کاردێر کارگێڕی کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی ئێران، هاینس نای کەمپ سەرۆکی نووسینگەی کۆمپانیای شێل لە ئێران، نیکۆلاس هاپتۆن باڵوێزی ئینگلیز لە تاران و خاتوو  ئیووت دائوود جێگری باڵوێزی هۆڵەندا لە تاران بەشدارییان هەبوو.

بەم  پێیە پێش بینی دەکرێت بە تەواو کردنی خولی لێکۆڵینەوە و خوێندنەوە و وەرگرتنی پێشنیارە تەکنیکییەکانی کۆمپانیا بەناوبانگە نێودەوڵەتییەکان، موناقسەی نێودەوڵەتی پەرەی ئەم سێ مەیدانە نەوتی و گازیە لە لایەن کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی ئێرانەوە تا چەند مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.

News Code 6925

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =