به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، وه‌فدی ده‌وڵه‌ت له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی خۆیدا که به سه‌رۆکایه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاری دا که یه‌که‌ی دراوی ئێرانی له داهاتوودا تمه‌ن بێت و ناوی ریاڵی پێوه نه‌بێت بۆ حیساب کردن.
بڕیاره ئه‌م گه‌ڵاڵه بۆ په‌سه‌ند کردن ڕه‌وانه‌ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی بکرێت و نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌م گه‌ڵاڵه که لیژنه‌ی وه‌زیرانی ئێران په‌سه‌ندی کرد، یه‌که‌ی دراوی ئێران، به تمه‌ن دیاری کرا و یه‌ک تمه‌ن به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ ۱۰ ڕیاڵی پێشوودا.
بۆچوونی ئێوە