دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا قەدەغەیە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا قەدەغەیە، وتیان:دانوستانی ئەمەریکا لەگەڵ ئێران واتا دزەکردن، دەیانەوێت ڕێگا بکەنەوە بۆ سەپاندن؛ هەر لەم دانوستانە ناڤۆکییەدا، هەرکات دەرفەتیان بوو دزەیان کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، ژمارەیەک لە فەرماندەکان و هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۵ ی ڕەزبەر لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شۆڕش دیداریان کرد.

 ڕێبەری شۆڕش بە ئاماژە بە هۆکاری دژایەتی دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا، ڕایانگەیاند: دانوستانی ئەمەریکا لەگەڵ ئێران واتا دزەکردن، دەیانەوێت ڕێگا بکەنەوە بۆ سەپاندن؛ هەر لەم دانوستانە ناڤۆکییەدا، هەرکات دەرفەتیان بوو دزەیان کرد.

ئەوان زیادیشیان کرد:شوکور بۆ خودا لایەنی ئێرانی هۆشیار بوو بەڵام ئەوان هەندێ جار دەرفەتەکانیان دەقۆستەوە دژی بەرژەوەندی نەتەوەی ئێران دەجووڵانەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کرد: دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا قەدەغەیە بە هۆی ئەو زەرەرە زۆرەی کە هەیەتی و قازانجێکی نییە و ئەمە جیاوازی هەیە لەگەڵ دانوستان کردن لەگەڵ دەوڵەتێک کە نە ئەنگێزە نە ئیمکانی وای هەیە.

 ڕێبەڕی شۆڕش بە ئاماژە بەوەی کە کێشەی ئێستای وڵات بە هۆی بوونی هەندێ کەسی کەمتەرخەمە کە لە راستیەکان تێناگەن، ڕایانگەیاند: هەڵبەت ئەم کەسانە لە بەرانبەر ژمارەی زۆری جەماوەری شۆڕشی، هۆشیار و ئاگاداری وڵات، کەمن، بەڵام چالاکن، دەنووسن، دەڵێن، دووپاتی دەکەنەوە و دوژمنیس یارمەتیان دەدات.

 ئەوان بە خستنەڕووی ئەم پرسیارە کە دەڵێن بۆچی دژی دانوستان لەگەڵ ئەمەریکان لە حالێکدا کە حەزرەتی عەلی لەگەڵ زوبەیر و ئیما حسێن لەگەڵ عەمر سەعد دانوستانی کردووە، وتیان: حەزرەتی عەلی و ئیمام حسین لە گفتوگۆ لەگەڵ زوبەیر و ئیبن سەعد لۆمەی ئەو کەسانەیان کرد و دانوستان بە مانای ئیمڕۆی نەبوو، دانوستان ئەمرۆ واتا مامەڵە کردن.

News Code 69

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =