دوو خۆكوژ له‌ سلێمانی خۆیان ته‌قانده‌وه

ئاسایشی‌ ده‌ربه‌ندیخان راگه‌یاند دوو خۆكوژ ‌خۆیان له‌ گوندێكی‌ باشوری‌ ده‌ربه‌ندیخان تەقاندووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەڵکی گوندی پوڵگنە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە ۱۴ ی سەرماوەز، هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیان ئاگادار کردووەتەوە لە بوونی دوو خۆکوژی تیرۆریست لە نێزیک گوندەکەیان.

لە هەواڵەکاندا هاتووە کە ئەو دوو خۆکوژە لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشدا له‌ گوندێكی‌ پشت ده‌ربه‌ندیخان خۆیان تەقاندووەتەوە.

ئاماژەش دراوە کە ئەو دوو خۆتەقاندنەوە زیانی نەبوە.

لەمبارەوە  ناسیح حه‌سه‌ن قایمقامی‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان بۆ خه‌ندان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، له‌ نزیك گوندی‌ پونگڵه‌ خه‌ڵك دوو چه‌كداریان بینیوه‌و دواتر هێزه‌كانی‌ ئاسایشیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ "كاتێك ئاسایش چووه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ چه‌كداره‌كان ته‌قه‌یان كردووه‌ و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ رویداوه.

وتیشی: "یه‌كێك له‌چه‌كداره‌كان سه‌ره‌تا خۆی‌ ته‌قاندووه‌ته‌وه، دواتر ئه‌وه‌ی‌ دیكه‌یان به‌ره‌و به‌رزارییه‌كانی‌ پشت گونده‌كه‌ رۆیشتووه ‌و هێزه‌كانی‌ ئاسایش گه‌ماریانداوه، دواتر ئه‌ویش خۆی‌ ته‌قاندوه‌ته‌وه. "

قایمقامی‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، ئێستا هه‌ردوو ته‌رمه‌كه‌ له‌به‌رده‌ست هێزه‌كانی‌ ئاسایشن و هێزه‌كان به‌رده‌وامن له‌ پشكنینی‌ ناوچه‌كه.

باسی‌ له‌وه‌شكرد، هه‌ر ئه‌و دوو چه‌كداره‌ بینراون و هیچ كه‌سێكی‌ دیكه‌ نه‌بینراوه ‌و نازانرێت چه‌كداری‌ دیكه‌ له‌و سنوره‌ ماون یان نا.

News Code 6852

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =