به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له نیۆ ساینتیست، گرووپێک له زانایانی زانکۆی ئێلینیۆزی ئه‌مریکا توانیان له هه‌زار کیلۆمه‌تری ژێر زه‌ویدا ئاو بدۆزنه‌وه که ئه‌مه جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه.
ستیڤ جه‌یکۆبسن سه‌رپه‌رشتی ئه‌م گرووپه زانکۆییه له‌مباره‌وه وتی: ئه‌م دۆزینه‌وه نیشانی ده‌دات که سه‌رچاوی ئاوی زۆر له بن زه‌ویدا بوونی هه‌یه.
به پێی ڕاپۆرتی نیۆ ساینتیست، ئه‌و ئاوه‌ی له هه‌زار کیلۆمه‌تری بن زه‌ویدا دۆزراوه‌ته‌وه، له جێگه‌یه‌کدا بووه که تاکوو ئێسته که‌س بڕوای نه‌ده‌کرد که له‌م شوێنه‌دا ئاو ببێت.
ئه‌م کانگا ئاوه یه‌ک له‌سه‌ر سێ له ناو‌کی زه‌وی دووره، زانایان دوای لێکۆڵینه‌وه له ئه‌ڵماسێکی ۹۰ ملیۆن ساڵی به‌م ده‌رنجامه گه‌یشتن که له‌و شوێنه‌دا ئاو هه‌یه. ئه‌م ئه‌ڵماسه له نزیک چۆمی سائۆ لۆئیزی بڕازیل دۆزراوه‌ته‌وه.
پێشتر زانیان توانی بوویان تاکوو قووڵای ۶۰۰ کیلۆمه‌تر ئاو له ژێر زه‌ویدا بدۆزنه‌وه. ئه‌وان ئه‌م ئاوه‌یان له ناو بڕێک به‌ردی کانزاییدا دۆزیبووه‌وه. به‌ڵام ئێستا ڕیکۆردێکی نوێ لێدراوه و له هه‌زار کیلۆمه‌تری ژێر زه‌ویدا ئاو دۆزراوه‌ته‌وه.
بۆچوونی ئێوە