فیدل کاسترۆ ۴ دیسامبه‌ر ئه‌سپارده‌ ده‌کرێت

مێدیاکانی کوبا کات و شوێنی به‌ڕێوه‌ چوونی ڕێوڕه‌سمی به‌ خاک سپاردنی فیدل کاسترۆ، ڕێبه‌ری شۆڕشی کوبا و سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌م وڵاته‌یان ڕاگه‌یاند.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، مێدیا کوباییه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌ ڕێوڕه‌سمی به‌ خاک سپاردنی فیدل کاسترۆ، ڕێبه‌ری شۆڕشی کوبا و سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌م وڵاته‌ ۴ی دیسامبه‌ر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ پێی ئه‌م بڕیاره، ڕێوڕه‌سمه‌که‌ له‌ سانتیاگۆ دی کۆبا، دووهه‌مین شاری گه‌وره‌ی ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

شایانی باسه، ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی کوبا دوێنێ له‌ کۆچی دوایی فیدل کاسترۆ له‌ ته‌مه‌نی ۹۰ ساڵه‌یی هه‌واڵی دا.

فیدل کاسترۆ بۆ ماوه‌ی نزیک به‌ ۵۰ ساڵ ڕێبه‌ری وڵاتی کۆمۆنیستی کوبا بوو، ئه‌و له‌ ساڵی ۲۰۰۸ براکه‌ی خۆیی کرد به‌ جێگری خۆی.

له‌ کاسترۆ وه‌ک ئه‌و پیاوه‌ ناو ده‌برێت که‌ کوبای به‌ خه‌ڵکی هه‌ژاری ئه‌م وڵاته‌ ڕاده‌ست کرده‌وه. بڕیار وایه‌ که‌ ته‌رمی کاسترۆ له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا بسووتێنن. کوبا به‌م بۆنه‌وه‌ ۹ رۆژ ماته‌مینی گشتی ڕاگه‌یاندووه.

News Code 6738

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =