تەرمی پاڵه‌وانێکی کۆنگفۆ دۆزرایەوە

لەناو دارستانەکانی شاخی ئیمام له‌ نێزیکی مه‌ریوان ته‌رمی مێرمنداڵێکی تەمەن ۱۵ ساڵی وەرزشوانی بواری کۆنگفوو دۆزراوه‌ته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی زرێبار خه‌به‌ر، ڕۆژی ڕابردوو (سێ شه‌مه‌ ۲ی سه‌رماوه‌ز) تەرمی کاوان پارسا مێرمنداڵی مه‌ریوانی که‌ چه‌ند ڕۆژه‌ بێ سه‌روشوێنه‌ دۆزراوه‌ته‌وه.

ڕەزا خەسرەوی، قایمقامی ناوەندیی مەریوان ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە و ئاشکرای کردووە ئەو مێرمنداڵە ماوەی چەند ڕۆژە بێسەروشوێن بووە و دوێنێ سێشەمه‌ لەناو دارستانی شاخی ئیمام تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

تا ئێستا ئاشکرا نه‌بووه‌ که‌ ئه‌و مێرمنداڵه‌ به‌ چ شێوه‌یه‌ک گیانی له‌ ده‌ست داوه‌ ئه‌گه‌رچی له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا هاتووه‌ که‌ گومان ده‌کرێت کوژرابێت.

کاوان پارسا، دانیشتووی گوندی "ولەژێر" ی سەر بە مەریوانە و چەندین جار لە بواری کۆنگفوودا لە ئاستی پارێزگا و ئێراندا پلەی پاڵه‌وانی بەدەستهێناوە.

News Code 6675

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =