بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینگ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، واشنتۆنی بەوە تۆمەتبار کرد کە بەدواداچوونی جیدی بۆ کۆنترۆڵی قەیرانی سووریا نەکردووە.
ئەردۆغان لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس ئاشکرای کرد : ئێمە ئەو پرسانەمان لە بەر چاودایە و لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و جێگرەکەیدا وتووێژمان کردووە. ئەوان نەیانتوانی ئەو کێشانە چارەسەر بکەن. ئەم کارەش بووەتە هۆی ئاڵۆزی ئێمە.
سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کرد کە بە هۆی بەدوادانەچوونەکانی واشنتۆنەوە لە قەیرانی سووریا، ئەنقەرە لە گەڵ شاڵاوی کۆچبەرەکاندا کە حەشیمەتیان دوو ئەوەندەی پەنابەرەکانی ئەورووپا(نێزیک بە ۳ ملیۆن کەس) یە، ڕووبەڕوو بووەتەوە.
بۆچوونی ئێوە