زیاتر لە ۹۵۰ تەکفیری لە میحوەری باشووری نەینەوا کوژراون

سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە وتارێکدا لە کوژرانی ۹۵۵ ئەندامی تەکفیری لە میحوەری باشووری پارێزگای نەینەوا لە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی ئەم میحوەرەوە، هەواڵی دا. 

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سوومریە نیووز، سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئامارێکی نوێی لە کوژراوانی نوێی تەکفیریەکان لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لەم بارەیەوە وتی : هێزە عێراقیەکان لە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی میحوەری باشووری نەینەواوە، ۹۵۵ ئەندامی تەکفیریان کوشتووە.

ئەم بەرپرسە عێراقیە وتیشی: جگە لەمەش، لەم ماوەیەدا ۱۰۸ ئەندامی تەکفیریش لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی  عێراقەوە دەسبەسەر کراون.

شیاوی باسە، هاوکات لە گەڵ ئۆپراسیۆنی گەورەی ئازاد کردنی شاری مووسڵ، ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ناوچەکانی تری پارێزگای نەینەواش بەردەوامە.

News Code 6567

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =