سزای له‌ سێداره‌ دان ده‌خرێته‌ گشت پرسیه‌وه‌

سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ ئه‌گه‌ری بڕێوه‌ بردنی گشت پرسیه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ سزای له‌ سێداره‌ دان و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕای خه‌ڵکی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ندام بوونی له‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا هه‌واڵی دا.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ده‌یلی سه‌باح، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند: به‌ ئه‌گه‌ری زۆر ڕیفڕاندۆم بۆ گۆڕینی سیسته‌می سیاسی تورکیا له‌ په‌رلمانیه‌وه‌ بۆ سه‌رۆک کۆماری تاکوو کۆتایی ساڵی ۲۰۱۶ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی وتی: ئه‌گه‌ر پارلمان سزای له‌ سێداره‌ دان بخاته‌وه‌ ده‌نگ دان، ئه‌وه‌ منیش ئاماده‌م که‌ واژۆی بکه‌م.

ئه‌و هه‌روه‌ها به‌ ڕه‌خنه‌ کردنی توند له‌ قسه‌کانی مارتین شولز، سه‌رۆکی پارلمانی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به‌ داخستنی که‌یسی تۆرکیا بۆ به‌ ئه‌ندام بوونی ئه‌م وڵاته‌ له‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا، وتی: داوا له‌ خه‌ڵکی تورکیا ده‌که‌م سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ندام بوون و نه‌بوونی تورکیا له‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا تاکوو  کۆتایی ئه‌م ساڵ دان به‌ خۆیاندا بگرن.

ئه‌ردۆغان ڕوو له‌ به‌رپرسانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا وتی: ئێوه‌ ده‌بێت پێبه‌ند بن به‌ به‌ڵێنه‌کانی خۆتان و نوێنه‌ری ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌ وڵاته‌کانی خۆتان و له‌ دام ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کانی ئه‌ورووپا ده‌ر بکه‌ن. نابێت ئه‌ورووپا ته‌نیا به‌ تیرۆریستی خوێندنی په‌که‌که‌وه‌ بوه‌ستێت. له‌ ئێستادا ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ ئاڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، سوید، هۆله‌ندا و هه‌موو وڵاتانی ئه‌رووپایی به‌ ئازادانه‌ چالاکی ده‌که‌ن.

News Code 6544

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =