زۆرانبازانی کوردستان بوونە پاڵەوانی زۆرانبازی ئازادی ئێران

زۆرانبازە ئازاد کارەکانی کوردستان لە کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئێران کە بە میوانداریی شیراز بەڕێوەچوو لە گرووپی ج پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی وەرزش و لاوانی کوردستان، کێبڕکێیەکانی زۆرانبازی ئازادی ئێران لە گرووپی ج بە میوانداریی شاری شیراز بەڕێوە چوو.

لە کۆتایی ئەم کێبڕکێیەکانە زۆرانبازە کوردستانیەکان بە بەدەستهێنانی سێ نیشانی زێڕ، یەک زیو و دوو برۆنز پلەی یەکەمی گرووپی ج ێی بەدەست هێنا.

لە کێشی ۶۵ کیلۆ سیاوەش ئەحمەد زادە، ۷۰ کیلۆ سەعید ساڵحی و لە ۷۴ کیلۆدا موحەممەد زارعی نیشانی زێڕیان وەرگرت.

لە ۹۶ کیلۆ شۆڕش ئاقایی میدالیای زێوی بەدەست هێنا، لە ۸۶ کیلۆدا کۆسار موحەممەد خانی و لە ۱۲۵ کیلۆشدا عەلی ئەسغەری نیشانی زێویان بردەوە.

شیاوی باسە، بە ڕاگەیاندنی کومیتەی تەکنیکی کێبڕکێیەکان، سەعید ساڵحی زۆرانبازی کوردی کێشی ۷۰ کیلۆ وەکوو تەکنیکی ترین وەرزشوان ناسێندرا.

لە کۆتاییدا، کوردستان پلەی یەکەمی پاڵەوانێتیەکەی بەدەست هێنا، یانەکانی فارس و ئسفەهانیش پلەی دووهەم و سێهەمیان بە دەست هێنا.

News Code 6527

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =