ئەردۆغان داوای لە ترامپ کرد سەردانی تورکیا بکات 

سەرۆک کۆماری تورکیا هیوای خواست کە تورکیا لە ڕیزی یەکەم وڵاتان بێت کە دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا سەردانی دەکات. 

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینگ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا هیوای ئەوەی خواست کە تورکیا لەو وڵاتانه‌ بێت کە ترامپ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا له‌ یه‌که‌م سه‌فه‌ره‌کانیدا سەردانی دەکات

سەرۆک کۆماری تورکیا لەم بارەیەوە وتی : لە پێوەندی تەلەفۆنی دوێنێمدا لە گەڵ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە سەر سەردانی بۆ تورکیا قسەم کرد

ناوبراو لە گەڵ ڕۆژنامەی دەیلی سەباح جەختی کرد کە ترامپ لە ڕەوتی بانگەشەکان بۆ سەرۆک کۆماری سەبارەت بە عێراق و سووریا هەڵوێستی خۆی نواند و بەڵێنی دا کە لە ماوەیێکی کورتدا پاش چوونی بۆ کۆشکی سپی لە ۲۰ ی جوونی ساڵی داهاتووی زایینیدا پرسه‌کان لەگەڵ تورکیا لێک بداتەوە.

News Code 6524

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =