تا دوایین ساتەکانی ژیانم دەخوێنمەوە و دەنووسم

موستەفا خوڕەم دڵ لێکۆڵەر و توێژەری قورئانی پیرۆز  وتی: دەمەوێت تا دوایین ساتەکانی ژیانم خوێنمەوە و بنووسم و خزمەتگوزاری قورئان بم. 

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر موستەفا خوڕەم دڵ، توێژەر و لێکۆڵەری قورئانی پیرۆز لە ڕێوڕەسمێکدا کە بە هەوڵی زانکۆی کوردستان و هاوکاریی بنکەی هەڵکەوتەکانی پارێزگای کوردستان بۆ ئەو بەڕێوە چوو، سپاس و پێزانینی خۆی لە بەڕێوە چوونی ئەو ڕێوڕەسمە ڕایگەیاند.

خوڕەم دڵ وتی: نامەوێ دەس لە نووسین و خوێندنەوە هەڵبگرم و تا دوایین چرکەکانی ژیانیشم تێئەکۆشم لە بواری خزمەتگوزاری بە قورئاندا. 

وتیشی: کەسانێک کە لە بواری توێژینەوەی قورئانی پیرۆزدا چالاکی دەکەن ئەبێ بە هەوڵ و زەحمەتی زۆر بە بێ وەستان خزمەتی دین بکەن. 

ئەم لێکۆڵەرە کوردە کە چەندین ساڵی بەردەوام لە زانکۆی کوردستان خەریکی وانە وتنەوە بووە، وتی: بۆ بەدەستهێنانی ئاستە باڵاکانی زانست ئەبێ زەحمەتی زۆر بکێشرێت. 

دوکتۆر خوڕەم دڵ هەروەها داوای لە لاوان کرد کە کاتی خۆیان بە فیڕۆ نەدەن و خزمەتی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی و دین بکەن.

News Code 6474

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =