دوو فیلمی کوردی به‌شداریی فستیڤاڵی یه‌کگرتوویی ئیسلامی ده‌کات

به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای جه‌وانی سنه‌ له‌ ئاماده‌ بوونی دوو فیلمی کوردی له‌ فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کگرتوویی ئیسلامی هه‌واڵی دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سیروس سه‌نایی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مێهر وتی: فیلمی به‌لگه‌یی (A۱۵۷) له‌ ده‌رهێنانی بێهروز نوورانی پوور و فیلمی (سه‌ربه‌رز) له‌ ده‌رهێنانی ئه‌کبه‌ر مه‌خدوومی بۆ به‌شداری کردن له‌ به‌شی کێبه‌رکێی یه‌که‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی یه‌کگرتووی ئیسلامی هه‌ڵبژێردراون.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا زیادی کرد: له‌ به‌شی کێبه‌رکێی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کگرتووی ئیسلامی ۳۱ فیلمی کورت و درێژ به‌شداریان کردووه‌.

سه‌نایی وتی: یه‌که‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی یه‌کگرتوویی ئیسلامی له‌ لایه‌ن ڕێکخراوی ته‌قریبی مه‌زاهب، هاوکات له‌گه‌ڵ سی و یه‌که‌مین خولی کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کگرتوویی ئیسلامی و هه‌فته‌ی یه‌کگرتوویی به‌ به‌رپرسیاریه‌تی هاشم میرزاخانی له‌ تاران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

News Code 6450

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =