زه‌ریف و میشل عۆن کۆبوونه‌وه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ میانه‌ی سه‌ردان کردنی لوبنان له‌گه‌ڵ میشل عۆن، سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته‌ که‌ له‌م دواییه‌دا هه‌ڵبژێردرا، دیدار و گفتوگۆی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعه‌هد، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ میانه‌ی سه‌فه‌ر بۆ لۆبنان دوێنێ له‌گه‌ڵ میشل عۆن، سه‌رۆک کۆماری نوێی ئه‌م وڵاته‌ له‌ به‌یروت دیداری کرد.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌م دیداره‌دا پیرۆزبانی له‌ میشل عۆن و خه‌ڵکی لوبنان کرد که‌ دواجار ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ پێک هاتووه‌. لای خۆشیه‌وه‌ میشل عۆن سپاسی ڕا و بۆچوونی ئێرانی کرد که‌ بووه‌ته‌ هۆی سه‌قامگیری و ئاسایش له‌ لوبناندا. ئه‌و جه‌ختی کرد که‌ ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات زیاتر بکرێت.

زه‌ریف له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێره‌کان له‌ کۆشکی به‌عبه‌د، دوای ئه‌م دیداره‌ وتی: سه‌رکه‌وتنی لوبنانییه‌کان له‌ پێک هێنانی کابینه‌ی نوێ ده‌ستکه‌وتێکی باش و گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌موو خه‌ڵکی لوبنان.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌روه‌ها له‌ زایۆنییه‌کان و تیرۆریسته‌کان وه‌ک سه‌ره‌کیترین دوژمنی ئێران و لوبنان ناوی برد و زیادی کرد: مه‌ترسی ڕژیمی زایۆنی بۆ هه‌موومان ئاشكرایه‌. وه‌ک چۆن مه‌ترسی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان، نه‌ک هه‌ر لۆبنان و سووریا که‌ له‌ هه‌موو جیهان هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات و به‌رنگار بونه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسیانه‌ هاوئاهه‌نگی جیهانی پێویسته‌.

ئه‌و وتی: ئێمه‌ ته‌واو بڕوامان هه‌یه‌ که‌ ده‌رفه‌تی هاوکاری زیاتر بۆ سه‌قامگیر کردنی ئاسایش له‌ ناوچه‌که‌دا له‌ ئارادایه‌ و هۆڵی بۆ ده‌ده‌ین.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هه‌روه‌ها له‌ به‌یروت له‌گه‌ڵ جه‌بران باسیل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ دیداری کرد، زه‌ریف جه‌ختی کرد: لوبنانییه‌کان سه‌ڵماندیان که‌ یه‌کگرتوون و هه‌ر ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی پێک هێنانی کابینه‌ی نوێی لۆبنان. هیوادارم ئه‌مه‌ش ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمان به‌ باشی به‌ڕێوه‌ بچێت.

ئه‌و زیادی کرد: بێ گومان هاوکاری سیاسی له‌ نیوان ئێران و لوبنان زۆر به‌هیزتر ده‌بێته‌وه‌ و کاریگه‌ری خۆش ده‌بێت.

جه‌ربان باسیل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنانیش له‌م دیداره‌دا وتی: په‌یوه‌ندی سیاسی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئێران له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه‌ و له‌ یه‌کتر پشتیوانی ده‌که‌ین.

ئه‌و زیادی کرد: من هیوادارم که‌ ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ بۆ که‌رتی بازه‌رگانیش شۆڕ ببێته‌وه‌ و ئێرانییه‌کان کاری سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌ لوبناندا ئه‌نجام بده‌ن. هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌م که‌ ئێران سنووره‌کانی به‌ڕووی که‌ل و په‌له‌ لۆبنانییه‌کاندا بکاته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ دوێنێیه‌وه‌ به‌ هاوڕێی شاندێکی باڵای به‌رپرسانی ئێرانی سه‌ردانی وڵاتی لوبنانی کرد.

News Code 6420

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =