ده‌ستگیری ۱۳۷ کەس لە کەسایەتییە زانستیەکانی تورکیا

 دەوڵەتی تورکیا لە درێژەی شاڵاوی دەسبەسەرکردنی به‌ لێشاوی په‌یڕه‌وانی بزووتنەوەی گولەن، ۱۳۷ کەسایەتیی ئاکادیمیک و زانستیی لە ئەم وڵاتە دەسبەسەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتەرز، دەوڵەتی تورکیا ۱۳۷ کەس کە کەسایەتیە زانستیەکانی ئەم وڵاتەی بە تۆمەتی بەشداری لە کوودەتا شکستخواردووەکەی تورکیا  دەسبەسەر کرد.

دەوڵەتی تورکیا تا ئێستا زیاتر لە ۳ن هەزار کەسی لە ئەم وڵاتە دەسبەسەر و هەروەها نێزیک بە ۱۰۰ هەزار کەس لە فەرمانبەرانی بەشە جیاوازەکانی دەوڵەتی و دەزگا دادپەروەرییەکانی ئەم وڵاتەشی لە کار لابردووە یا دووریانی خستووەتەوە بە شێوەی کاتی.

ئەنقەرە پێی وایە ئەو کەسانە لە پێوەندی لەگەڵ فەتحوڵڵا گولەن، کە لە سەرسەختترین دژبەرانی دەوڵەتی ئەردۆغان دێتە ئەژمار، بوونە.

گولەن لە لە ساڵی ۱۹۹۹ ی زایینیەوە لە ئەمریکا ژیان دەکات، لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە بە داڕێژەری و بەڕێوەبەری ئەو کوودەتا شکستخواردووە تۆمەتبار کراوە.

News Code 6317

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =