ئێران پاشکەوتی ئورانیۆمی سنووردار کردووەتەوە

ئەمینداری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ڕایگەیاند کە تاران پاشکەوتی ئورانیۆمی شیاو بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ناڤۆکی سنووردار کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی فەڕەنسا، یوکیا ئامانۆ ئەمینداری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە وتووێژ لە گەڵ ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕەنسا بە دەسخۆشی لە ئێران بۆ پێبەند بوونی بە گرێبەستە ناڤۆکییەکەی لە گەڵ ڕۆژاوا، وتی: لێکدانەوەکانی ئێمە نیشانی دەدات کە ئێران پاشکەوتی ئورانیۆمی بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ناڤۆکی سنووردار کردووەتەوە. 

ناوبراو لە درێژەدا وتی : گرێبەستی ناڤۆکی ئێران بووەتە هۆی هەندێ دژایەتی لە ناوخۆی ئێراندا و تەنانەت لە بڕێ شوێنیشدا ڕۆژاوا تووشی شۆک بووە، بەڵام ئەم پێبەند بوونە زۆر بەنرخە. 

ماوەیەک لەمەوپێش ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکیلە ڕاپۆرتێکی تایبەت دا ڕایگەیاندبوو کە ئێران پاشکەوتی ئۆرانیۆمی خۆی لە ئاستی دیاریکراو دا پاراستووە.

News Code 6259

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =