هاوپه‌یمانی دژه‌ تیرۆریزم ڕاست نییه‌

ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران هاوپه‌یمانیی سه‌ربازی ده‌وڵه‌ته‌ ڕۆژ ئاوایه‌کان دژی تیرۆریزمی به‌ ڕاست نه‌زانی و جه‌ختیان کرد: ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه‌ ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ تیرۆریزم شه‌ڕ بکه‌ن به‌ڵام نایانه‌وێت تیرۆریزم ڕیشه‌کێش بێت.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی ڕێبه‌ریی؛ ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ئێواره‌ی دوێنێ سێ شه‌مه‌ له‌ دیدار له‌گه‌ڵ باقر عێزه‌ت بگۆویچ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆک کۆماریی بۆسنی و هێرزه‌ گوین به‌ جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی به‌ره‌نگاریی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌ تیرۆریزم په‌روه‌ره‌کان، وتیان: ولاتانی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێ به‌ پته‌وکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و کاریگه‌ری وه‌رنه‌گرتن له‌ سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ته‌ چه‌وسێنه‌ره‌کان ئاگری ناکۆکی و شه‌ڕ دابمرکێنن.

ڕێبه‌ری ئێران به‌ ئاماژه‌ به‌ هه‌ستانی شه‌پۆلی ته‌کفیر و تیرۆریزم که‌ ئێستا دزه‌ی کردووه‌ته‌ ناو ئه‌ورووپا و به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ له‌ داهاتوودا خراپتریش ده‌بێت، ڕایانگه‌یاند: ئاخێزگه‌ی ئه‌م دیارده‌ به‌ ڕواڵه‌ت ناوچه‌ی عه‌ره‌بیه‌ به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا و هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی ئه‌ورووپی هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م رووداوانه‌ن.

ئه‌وان عیلاج و ده‌وای ئه‌م دۆخه‌یان له‌ گره‌وی ناسینی هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م کێشانه‌ و بوونی ئیراده‌ی چاره‌سه‌رییان زانی و ڕایانگه‌یاند: هۆکارێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ندێ وڵاتی به‌هێزی ئه‌رووپاییدا سووکایه‌تی به‌ گه‌نجانی موسڵمان ده‌کرێت و ئه‌مه‌ش به‌ستێن بۆ ته‌ڤل بوونیان به‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک داعش ده‌ڕه‌خسێت و هه‌ر ئه‌م گه‌نجانه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌ورووپا ده‌ست ده‌ستده‌که‌ن به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ و کوشت و بڕ.

News Code 6152

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =