دژایه‌تی کردنی موسوڵمانه‌کان له‌ ئه‌مریکا پەرەی سەندووە

مێدیایه‌کی ڕۆژئاوایی له‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی ۹۸ له‌ سه‌دی جه‌نایه‌ته‌کان له‌ دژی موسوڵمانه‌کان له‌ ئه‌مریکا هه‌واڵی دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ هافینگتۆن پۆست، به‌ پێی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی که‌ له‌ ۲۰ ئه‌یاله‌تی ئه‌مریکا و شاری نیۆیۆرک ئه‌نجام بووه‌، نیشانی ده‌دات که‌ کینه‌ و ڕق له‌ موسڵمانه‌کانی ئه‌مریکا به‌ ئاستێکی فراوان به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و ڕێژه‌که‌ی ۶ له‌ سه‌د زیادی کردووه‌، به‌ڵام خاڵی سرنج ڕاکیش ئه‌وه‌یه‌ که‌ جه‌نایه‌ته‌کان له‌ دژی موسوڵمانه‌کان ۹۸ له‌ سه‌د له‌ ئه‌مریکا زیادی کردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و جه‌نایه‌تانه‌ی که‌ بۆ هۆی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ و ڕق و کینه‌ ئه‌نجام ده‌بێت له‌ نیۆیۆرک له‌ سه‌دا ۲۴ه‌.

له‌م ڕاپۆرته‌دا، هاتووه‌ که‌ ترس له‌ موسوڵمانه‌کان، هێرشه‌ تیرۆریسته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریکا، قسه‌ توونده‌کانی ناسیۆنالیسته‌ ڕۆژئاواییه‌کان زیاترین هۆکاری به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕق و کینه‌ و نه‌فره‌ت و جه‌نایه‌ت له‌ دژی موسوڵمانه‌کان له‌ ئه‌مریکایه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا ئاماژه‌ کراوه‌ که‌ شه‌ڕی سووریا و هه‌روه‌ها ڤیدیۆ و بانگه‌وازه‌ ترسناکه‌کانی داعش، خه‌ڵکی ئه‌مریکای له‌ دژی موسوڵمانه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ تۆقاندووه‌.

له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌: نائاگایی له‌ دینی ئیسلام و گوێ نه‌گرتن له‌ موسوڵمانه‌ میانه‌ڕۆ و ئاشتی خوازه‌کان له‌ ته‌نیشت بانگه‌وازی که‌مینه‌ توووندڕه‌وه‌ مه‌زهه‌بییه‌کان کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر بۆچوونی خه‌ڵکی ئه‌مریکا به‌ نیسبه‌ت موسوڵمانه‌کانی ئه‌م وڵاته‌وه‌ هه‌بووه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ کراوه‌ که‌ لێدوانه‌ توونده‌کانی دۆناڵد ترامپیش کاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌ سه‌ر ڕا و بۆچوونی خه‌ڵک بووه‌ و بوونه‌ته‌ هۆی ده‌مارگرژی زیاتر.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ یه‌کێک له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌نیستیتۆ "پیۆ" نیشانی ده‌دات که‌ له‌ ئه‌مریکا کینه‌ و نه‌فره‌ت له‌ موسوڵمانه‌کان به‌ نیسبه‌ت که‌مینه‌ دینییه‌کانی دیکه‌ زیاتره‌.

News Code 6102

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =