هێرشی خۆکوژی داعش بۆ سەر هێزگەی کارەبای کەرکووک

لە ئاکامی هێرشێکی خۆکوژی داعش بۆ سەر هێزگەیەکی کارەبا لە پارێزگای کەرکووکی عێراق ۱۶ کەس لەوانە ۴ ئێرانی گیانیان لە دەستدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، هۆکارانی تیرۆریستی داعش بەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرشێکی خۆکوژییان کردە سەر بنکەی هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای کەرکووک.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە داعشییەکان بنکەی پێشووی پۆلیسی کەرکووک، بنکەیەکی ئەمنی دیکە لە گەڕەکی تەسعینی سەر بە ناوەندی پارێزگای کەرکووک و ۲ ناوەندی ئەمنی لە گەڕەکەکانی حوزەیران و دەمیر لە باشووری پارێزگای کەرکووک کردە ئامانج.

پۆلیس هۆکارانی ئەم کردەوە تیرۆریستیانەی کوشتووە.

 ئەمە لە حاڵێکدایە کە عەبدوڵڵا نورەدین سالحی، شارەوانی ئەلدەبس رایگەیاند کە ۲ خۆکوژ بینای هێزگەی کارەبای دەبس لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکووکیان تەقاندەوە.

هەواڵەکە باس لەوە دەکات کە ۱۶ کەس لەوانە ۴ ئێرانی لەم هێرشەدا گیانیان لەدەستداوە. 

News Code 6059

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =