لیڤێرپوول ومەن یوونایتێد یەکسان هاتنەوە

هەستیارترین یاری هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا بە یەکسانی کۆتایی پێهات. 

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یانەکانی تۆپی پێی لیڤێرپوول و مەنچێستێر یوونایتێد هەستیارترین یاری هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی ئینگلیزیان شەوی دووشەممە لە یاریگەی ئانفیڵد بەڕێوە برد کە لە کۆتاییدا بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ یاریەکە تەواو بوو. 

لە نیوەی یەکەمی لە ئەم یاریە، دوو یانەکە بە بۆنەی هەستیاریەوە زۆر هەلیان بۆ گۆڵ وەشاندن نەخولقاند. 

لە نیوەی دووهەمیشدا زێڵاتان دەرفەتێکی باشی لە دەست دا و پاش ئەوە نۆرەی دەرفەتەکانی لیڤێرپوول گەیشت، بەڵام گوشارەکانی لیڤێرپوول ئاکامی نەبوو و ئەم یانەیە بەرانبەر شەیتانە سوورەکانەوە ڕاوەستا. مانچێستێریش لە بەدەستهێنانی یەک خاڵەکە ڕازی بوو. 

یانەی لیڤێرپوول بە ئەم یەکسان بوونە ئێستا 17 خاڵیە و لە پلەی چوارەمدا مایەوە. مەنچێستێر یوونایتێدیش بە 14 خاڵەوە لە پلەی حەوتەمدایە. لە پلەی یەکەمدا مەنچێستێر سیتی 19 خاڵیە.

News Code 6011

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =