بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە ڕێوڕەسمی پرسە و ماڵئاوایی ڕێبەری شەهیدی ئێران نووسی: دەیان هەزار کەسی تازیەبار لە نێویاندا بەرپرسانی باڵا لە ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە، هۆڵی موسەلای تارانیان پڕ کرد بۆ ئەوەی نوێژ (لەسەر تەرمی شەهیدەکە) بۆ ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی بکەن؛ لە کاتێکدا جەماوەرەکە دروشمی تۆڵەسەندنەوەیان دەوتەوە.
میدیاکانی ئەمریکا لەم پێوەندییەدا زیادیان کرد: ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە ئایەتوڵڵا خامنەیی، نیشاندانی یەکڕیزی بەرپرسانی ئێران بوو.
ئامادەبووانی مەراسیمەکە دروشمی، تۆڵەسەندنەوەیان وتەوە. هەروەها خەڵکێکی زۆر وێنەی ئایەتوڵڵا خامنەیییان هەڵگرتبوو و پلاکاردیان بەدەستەوە بوو کە داوای تۆڵەی خوێنی ئایەتوڵڵا خامنەیی دەکەن.
بەردەوامی ئامادەبوونی لافاوێکی گەورەی ماتەمینی لە هۆڵی موسەلای تاران بۆ ماڵئاوایی لە تەرمی ڕێبەری شەهیدی ئێران و خولندنی نوێژ لەسەر تەرمی پیرۆز، سەرنجی میدیاکانی هەواڵی جیهانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە.
Your Comment