ئەمریکا پێبەنده‌ بە بەڵێنەکانی بەرانبەر ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەسەر پێبەند بوونی واشنتۆن بە بەڵێنەکان بەرانبەر ئێران کردەوە. 

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جان کری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژ لە گەڵ فارین ئەفرێز سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و ڕۆژا ئاشکرای کرد : واشنتۆن لە سەر ئەو باوەڕەیە کە لە پرسی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێراندا باش هەڵسوکەوتی کردووە. 

ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە لابردنی گەمارۆکان دژی ئێران وتی: ئێمە نەتەنیا پێبەندی بەڵێنەکانمان بووین بەڵکوو زیاتر لە ئەوەی کە بەڵێنمان دابوو هەوڵمان داوە بۆ لابردنی گەمارۆکان. 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەشێکی تری وتووێژەکەدا زیادی کرد: ئەبێت یارنەتیی ئێران بدرێت تا بتوانێت کێشە ئابوورییەکانی خۆی و سیستەمی بانکیی بناسێت و چارەسەریان بکات.

News Code 5970

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =