AP ١٤٠٥ گوڵان ٢٩ ١٨:٥١

ئیلهام ئەحمەد هەواڵێک سەبارەت بە ئۆجەلان ڕەتدەکاتەوە

ئیلهام ئەحمەد هەواڵێک سەبارەت بە ئۆجەلان ڕەتدەکاتەوە

هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، لە تویتێکدا ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە سەبارەت بە گەشتەکەی بۆ دوورگەی ئیمرالی و دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان بڵاوکراونەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلهام ئەحمەد، جەختی لەوە کردەوە کە لە ئێستادا هیچ پلان و ئەگەرێک نییە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێک لە میدیاکانی تورکیا بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا گەشتیان بۆ دوورگەی ئیمرالی کردووە و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان کۆبوونەتەوە.

News ID 59529

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha